تا ئێستا زانیاری زیاتر له‌سه‌ر قوربانییه‌کانی سێ ته‌قینه‌وه‌که‌ی قه‌ره‌ته‌په بڵاوده‌کرێته‌وه، سه‌لاح بابان زه‌نگه‌نه ده‌ڵێت" 45 شه‌هیدمان هه‌یه،23 پێشمه‌رگه‌یان که‌م ئه‌ندامن".
له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ سپی میدیا، سه‌ڵاح بابان زه‌نگه‌نه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی قه‌ره‌ته‌په به‌سپی میدیای راگه‌یاند" 125 بریندار هه‌یه، له‌نێو شه‌هیده‌کانیشدا 23 یان پێشمه‌رگه‌ی که‌م ئه‌ندامی سه‌نگه‌رن".
پێش نیوه‌رۆی دوێنێ 12 ی تشرینی یه‌که‌م له‌سێ ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی‌دا له‌بازاڕی قه‌ره‌ته‌په که به‌یه‌کێک له‌ته‌قینه‌وه گه‌وره‌کانی کوردستان داده‌نێرێت، 45 که‌س شه‌هیدبوون.
چه‌ند کاتژمێرێک دوای ته‌قینه‌وه‌که رێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام ناوی خۆکوژه‌کانی له‌تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوکرده‌وه که پێکهاتوون له (ئەبوو سارەی ئەلمانی)ی کرده‌وه‌ی یه‌که‌می ئه‌نجامداوه، كردەوەی دووەم بە پشتێنێكی بۆمبڕێژكراوبووه‌و خۆكوژه‌که (ئەبو توراب توركی) لە بەردەم نەخۆشخانەی قەرەتەپە خۆی ته‌قاندۆته‌وه. سێهه‌م ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو بووه، خۆكوژیه‌که له‌لایه‌ن (ئەبو موحەممەد جەزراوی)ه‌وه ئەنجام دراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی سیاسی و یاسایی به‌سپی میدیای راگه‌یاند که بردنی پێشمه‌رگه‌ی که‌م ئه‌ندام بۆ به‌ره‌کانی شه‌ڕ کارێکی نایاساییه و له‌یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا قه‌ده‌غه‌یه.