لەسلێمانی ته‌قه لە كامێرای هاتوچۆ ده‌كرێت
سلێمانی
به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاشكرایكرد، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه هێرش كراوەتە سه‌ر دوو كامێرای چاودێری تیژڕه‌وی ئۆتۆمبێل‌و دراونەتە بەر فیشەك.
لەمبارەیەوە فه‌خره‌دین ئه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی ڕۆژئاوای سلێمانی به NNA ڕاگه‌یاند، له‌ئێستادا دوو كامێرای چاودێری تیژڕه‌وی ئۆتۆمبێل كه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی (سلێمانی - به‌كره‌جۆ) دانرابون، به‌هۆی ده‌ستدرێژی چه‌ند كه‌سێكه‌وه ته‌قه‌یان لێكراوه‌و زه‌ره‌ریان پێگه‌یشتوه.
وتیشی:"لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی شكاندنی كامێراكانه‌وه ده‌ستیپێكردوه، سكاڵای یاسایشمان له‌وباره‌یه‌وه تۆماركردوه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، بڕیاره به‌مزوانه كامێرای چاودێری، بۆ كامێراكانی چاودێری تیژڕه‌وی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان دابنرێت، تا هیچ كه‌سێك نه‌توانێت زیان به‌و كامێرایانه بگه‌یه‌نێت.
PM:02:19:13/10/2014