بەپەلە.. داعش بە ئۆتۆمبیلی خۆكوژی بۆمبڕێژكراو هێرشی بۆ سەر كۆبانی دەستپێكردەوە


سەرلەنوێ داعش دەستی بە هێرش كردوەتەوە بۆ سەر گەڕەكانی كۆبانی‌و هێرشی ئەمجارەیان سەرەتا لە رێگەی ئۆتۆمبێلی خۆكوژی بۆمبڕێكراوەوە بووە.

پاش ئەوەی بەرەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە چەكدارانی داعش گورزی كوشندەیان لەلایەن فرۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا‌و هاوپەیمانەكان‌و، شەڕڤانانی یەپەگەوە پێگەیشت‌و لەچەند گەڕەك دەركران‌و زیاتر لە 90 كەسیان لێكوژرا، سەرلەنوێ چەند كاتژمێرێكە هێرشێكی توندیان بۆ سەر ئەو گەڕەكانە دەستپێكردوەتەوە كە هێرشی ئەمجارەی داعش لە رێگەی ئۆتۆمبێلی خۆكوژی بۆمبڕێكراوە بووە.

ماڵپەڕی "هەواڵ 24" بڵاویكردەوە كە چەكدارانی داعش سەرلەنوێ لەبەرەی شەڕی رۆژهەڵات‌و باشوری رۆژهەڵاتی كۆبانی دەستیان بەهێرشی كردوە‌و هێرشی ئەمجارەیان لە رێگەی 4 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژ كراوەوە بووە.

بە پێی ماڵپەرەكە ئۆتۆمبیلی یەكەم‌و دووەم لە لایەن شەڕڤانانی یەپەگەوە لەدوورەوە تەقێنراوەتەوە، بەڵام سێیەمیان لەنزیك شەڕڤانان تەقێنراوەتەوە كە بەهۆیەوە شەڕڤانێكی یەپەگە شەهید‌و 6 بریندار

چوارمیشان لەدوورەوە تەقێنراوەتەوە‌و 2 شەڕڤان برینداربووە.

داعش ژمارەیەكی زۆری لێكوژراوە‌و لاشەی هەشت كەسیان لەدەستی شەڕڤانانی یەپەگەدایە.

ئەم پەرەسەندن‌و هێرشانەی داعش پاش ئەو دژە هێرشە دێت كە بەیانی ئەمرۆ یەكێنەكانی پاراستنی گەل دژی چەكدارانی داعش ئەنجامیانداو لەزۆربەی ئەو گەڕەكانەی لە باشورو رۆژهەڵاتی پاشەكشەیان بە چەكدارانی داعش كرد.




PM:03:24:13/10/2014