ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێم
ئه‌مڕۆ 13-10-2014 به مه‌به‌ستی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كاندیدی كورد بۆ پۆسته‌كانی حكومه‌تی عیراق، پێنج لایه‌نه سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
جه‌ماوه‌ری كۆڵنه‌ده‌ری كوردستان..
خه‌ڵكی عێراقی دڵسۆز..
له هه‌لومه‌رجێكی مه‌ترسیداری چاره‌نوسازی ئێستای ناوچه‌كه‌و عێراق و كوردستان، ئه‌و پێنج لایه‌نه‌ی كه له په‌رله‌مانی عێراقدا نوێنه‌ریان هه‌یه، رۆژی 13-10-2014 له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له باره‌گای سه‌ره‌كی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، سه‌باره‌ت به دۆخی ئێستای عێراق و كوردستان و دوا به‌رنامه‌و بریار ده‌رباره‌ی حكومه‌تی نوێی عێراق و قاره‌مانیێتی پێشمه‌رگه‌و گه‌مارۆدانی شاری كۆبانی، گفتوگۆیه‌كی به‌رپرسیارانه‌یان كرد‌و دوابریاریان له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌رانه دا:
یه‌كه‌م:
دۆخی عێراق و كوردستان:
ماوه‌یه‌كه عێراق و كوردستان، دووچاری هێرشێكی درندانه‌ی داعش و داعشیه‌كان بونه‌ته‌وه‌و سه‌ره‌نجام ، دۆخی ئاسایش و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و چاره‌نوسی سیسته‌می عێراق و ته‌واوی ده‌سكه‌وته به‌دیهاتوه‌كانی دوای روخانی سه‌دام كه‌وتۆته به‌ر مه‌ترسیه‌وه، بۆیه وێرای به‌ره‌نگاری قاره‌مانانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له كوردستان و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، هێزه چه‌كداره‌كانی به‌رگری كردنی عێراقیش، له شه‌ری مان و نه‌ماندان و هێزه‌كانی پشتیوانی عێراق له جیهان و ناوچه‌كه‌دا، مایه‌ی سوپاسه كه هه‌تا راده‌یه‌كی كاریگه‌ر به هانای وڵاته‌كه‌و كوردستانه‌وه هاتوون.
له‌م بارودۆخه‌دا، كۆبونه‌وه یه‌ك هه‌ڵوێست بوو، وه جه‌ختده‌كاته‌وه كه ته‌واوی توانای هێزه كوردستانیه‌كان ده‌خه‌ینه كار، ئه‌مجاره‌ش عێراق له‌م هه‌ره‌شه ترسناكانه رزگار بكرێت، بێ درێغی له‌م پێناوه‌دا له هه‌موو سه‌نگه‌ره‌كان و ئاراسته‌كاندا تێده‌كۆشین.
دووه‌م:
حكومه‌تی نوێی عێراق:
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی سێ مانگ بواردراوه‌ته حكومه‌تی به‌رێز عه‌بادی، هه‌نگاوی دڵخۆشكه‌ربنێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌رێم، به‌داخیشه‌وه له مانگی رابردوودا هیچ هه‌نگاوێكی كاریگه‌ر له‌سه‌ر كێشه بنه‌ره‌تیه‌كانی تایبه‌ت به بودجه‌و موچه نه‌نراوه، سه‌ره‌راش كۆبونه‌وه بریاریدا وه‌زیره‌كانی كوردستان، وه‌كو نوێنه‌ری شه‌رعی گه‌لی كوردستان هه‌روه‌كو پێشتر بریاردرابوو، بگه‌نه به‌غداو به‌شداری راپه‌راندنی ئه‌ركه‌كانیان بكه‌ن له حكومه‌تی ده‌وڵه‌تمه‌داری عه‌بادی، و هیوادارین ئه‌م بریاره هه‌ست به‌به‌رپرسیارێتیی كردنه به‌رامبه‌ر عێراق و حكومه‌ته‌كه‌ی ببێته مایه‌ی په‌رۆشی راسته‌قینه بۆ چاره‌سه‌ركردنی تێكرای كێشه‌كانی حكومه‌تی فیدرالی و حكومه‌تی كوردستان و بشبێته مایه‌ی بته‌وكردنی خیتابی سیاسی و هه‌ڵوێستی سیاسی یه‌كگرتوو دژی دوژمنانی هاوبه‌ش.
سێیه‌م:
باشووری كوردستان:
له‌دوای رووداوی چاوه‌روان نه‌كراوی موسڵ و رووداوی دڵته‌زێنی شنگاله‌وه، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه زیاتر له هه‌زار (كلم) له‌خانه‌قینه‌وه بۆ شنگال، له شه‌رێكی به‌ره‌یی كوردستان یان نه‌ماندان سه‌ربه‌رزانه‌ش سه‌ره‌رای سه‌دان شه‌هیدی نه‌مرو برینداری كوردستان، پێشمه‌رگه به‌راستی شه‌ره‌فی به‌رزی پێشمه‌رگایه‌تی پاراست و گه‌یاندیه ئاستی به‌رزی خۆبه‌ختكردن له‌م رێره‌وه‌دا، رۆژی 2014/10/12 تیرۆرسته‌كان دوای ئه‌وه‌ی له شه‌ری روبه‌رووبونه‌وه‌دا توانایان به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه نه‌ما ده‌ستیان كردۆته سه‌پاندنی نه‌خشه‌ی كۆمه‌ڵكوژی و ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل له‌قه‌ره‌ته‌په‌دا.
سێ ئۆتۆمبێلیان له‌باره‌گای كۆمیته‌ی یه‌كێتی و به‌رێوبه‌رایه‌تی ئاسایش و پۆلیس ته‌قانده‌وه‌و له ئاكامدا 43 شه‌هیدو ده‌یان بریندار كرانه سوور خه‌ڵاتی خه‌باتی خوێناوی ئه‌م جاره‌ی كوردستان.
كۆبونه‌وه له‌كاتێكدا ئه‌وپه‌ری سه‌ری نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی قه‌ره‌ته‌په داده‌نه‌وێنێت و هیوای چاكبونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت، له‌هه‌مانكاتدا دیسان ده‌ستخۆشی له پێشمه‌رگه ده‌كات كه نه‌یانهێشتووه كوردستان وه‌كو ناوچه كاره‌ساتباره‌كانی وڵاته‌كه‌ی لێ بێت داواش ده‌كه‌ین پشتیوانی گه‌له‌كه‌مان و ئه‌زمونه دیموكراسیه‌كه‌ی باشتر‌و زیاتر پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه بكه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشه‌كاندا كه دووژمنی ئازادی و هه‌موو لایه‌كمانن.
چواره‌م:
دۆخی كۆبانێ:
كۆبانێ ئێستا بۆته سومبولی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و سه‌نگه‌رێكی كاریگه‌ری به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی داعشه‌كان، كۆبونه‌وه، دوپاتی ده‌كاته‌وه كه بێ درێغ پشتیوانی شه‌ره‌ڤانانی كۆبانێ دژی دوژمنانی ئازادی ده‌كات و ئومێده‌واریشین ته‌واوی وڵاتانی جیهان و ناوچه‌كه باشتر له جاران بیر له كۆبانی بكه‌نه‌وه‌و زیاتر به هانایانه‌وه بچن، له‌هه‌مانكاتدا حكومه‌تی كوردستان توانای زیاتر ده‌خاته كار بۆ رزگاری كردنی كۆبانێ.
پارتی دیموكراتی كوردستان
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
بزووتنه‌وه‌ی گۆران
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان
2014/10/13
PM:04:44:13/10/2014