بۆ پشتگیری‌کردن له به‌رخۆدانی کوبانی ئه‌مرۆ له‌سلێمانی خۆپیشاندان ده‌کرێت، دوێنێش یه‌کێتی بۆهه‌مان مه‌به‌ست خۆپیشاندانێکی حیزبی ئه‌نجامدا.
خۆپیشاندانی ئه‌مرۆ 14 ی تشرینی یه‌که‌م که کاتژمێر 4 ی پاشنیوه‌رۆ له‌به‌رده‌م باخی گشتیه‌وه ده‌ستپێده‌کات بۆ به‌رده‌رکی سه‌را، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی راپه‌ڕاندنی چالاکی مه‌ده‌نیه‌وه له‌سلێمانی رێکیان خستووه له‌ژێر ناونیشانی (خۆپیشاندانی گشتی و جه‌ماوه‌ری له‌شاری سلێمانی بۆ پشتیوانی کوبانی له‌دژی هێرشه نامرۆڤایه‌تییه‌کانی داعش).
دوێنێ 13 ی تشرینی یه‌که‌م یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان خۆپیشاندانێکی حیزبی بۆهه‌مان مه‌به‌ست به‌رێکخراوه‌کانی خۆی سازکرد.