نزیه‌که‌ی هه‌فته‌یه‌که له‌گه‌ڵ گه‌رمبوونی هێرشه‌کانی داعش بۆ سه‌ر کوبانی یه‌په‌گه 285 هاوڵاتی مه‌ده‌نی له‌ده‌روازه‌ی پڕسۆزیه‌وه گواسته‌وه بۆ نێو تورکیا، ئه‌مرۆ ئه‌و وڵاته 100 لێ ناردنه‌وه بۆ کوبانی.
ماڵپه‌ڕه نزیه‌که‌کانی په‌یه‌ده بڵاویان کرده‌وه که تورکیا 100 هاوڵاتی کوبانی نارده‌وه‌و پێیان راگه‌یاندوون نابێت له‌خاکی تورکیادا بن.
ئه‌و 100 هاوڵاتیه له کۆی 285 هاوڵاتییه که یه‌په‌گه له‌ترسی له‌ناوچوونیان له هێرشه‌کانی داعشدا ناردنیه خاکی تورکیاوه، زۆریشیان ئاف‌ره‌ت و مناڵ و پیرن.
ماڵپه‌ره‌کان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه کردووه که ئه‌و هاوڵاتیانه به‌سه‌لامه‌تی گه‌راونه‌ته‌وه کوبانی ئه‌وانه‌ی گه‌نجن چه‌کیان هه‌ڵگرتووه‌و چوونه‌ته ریزی یه‌په‌گه‌وه.