دوو رۆژه شه‌رڤانان له پێگه‌ی به‌رگریکردنه‌وه به‌هه‌ماهه‌نگی کردن له‌گه‌ڵ فرۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان ده‌ستیان کردووه به هێرشکردن بۆ سه‌ر داعش و، دوێنێ گوندی ته‌ل شعیریان ئازاد کرد، ئه‌مرۆش چه‌ندین شوێنی تر.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ناو کوبانیه‌وه به سپی میدیای راگه‌یاند که ئه‌مرۆ له‌هه‌موو به‌ره‌کانی شه‌ڕی کوبانی دۆخه‌که له‌به‌رژه‌وه‌ندی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه بووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی" له‌ناوه‌ندی شاری کوبانیه‌وه به ئاراسته‌ی رۆژئاوا شه‌رڤانان توانیویانه به‌دوری 5 کم ئازاد بکه‌ن، له رۆژ‌هه‌ڵاتیشه‌وه به دوری 1 کم".
سه‌باره‌ت به‌ناوی شوێنه‌کان، سه‌رچاوه‌که وتی" مرزه سوفیان، علبلورو به‌رزاییه‌کانی، دارستانی نزیک بازاڕی هال"ز
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه کرد که بینایه‌ی ئاسایش و دادگا وچه‌ند شوێنێکی تر له وده‌ڤه‌ره که‌ده‌که‌وێته رۆژهه‌ڵاته‌وه تا ئێستا شه‌ڕی تێدایه".
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هێشتا به‌رزایی مشته‌نور ئازاد نه‌کراوه.