مامۆستایان لەكۆبوونەوەیەكدا پشتیوانی خۆیان بۆ كۆبانی دووپاتكردەوە
د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
ئەمرۆ لەكۆبوونەوەیەكدا لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاگه‌یاند: وه‌ك وه‌زاره‌ت و مامۆستایان و كارمه‌ندانی زانكۆ پشتگیری ته‌واوی خۆمان بۆ به‌رخودانی كۆبانی و كوردانی ڕۆژئاوا دوپات ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له میانه‌ی به‌شداریكردنی له گردبونه‌وه‌یه‌كدا مامۆستایانی زانكۆ و كارمه‌نده‌كان هات، كه بۆ پشتگیریكردن له به‌رخودانی كۆبانی ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (16/10/2014) له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ڕێوه‌چوو, له‌و لێدوانه‌یدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن د.یوسف گۆران ستایشی بڕیاری پاڕله‌مانی كوردستانی كرد بۆ به‌ڕه‌سمی ناساندنی كانتۆنه‌كانی ڕۆژئاوا و به‌بڕیارێكی مێژویشی له قه‌ڵه‌مه‌دا، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه وه‌ك حكومه‌ت و سه‌رجه‌م ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كان پشتگیری ته‌واوی دۆزی كوردمان له‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان كردوه‌و ده‌كه‌ین.
سه‌باره‌ت به‌وه‌رگرتنی خوێندكاران/ قوتابیانی كۆبانی له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری خوێندنی باڵا ڕاگه‌یاند: وه‌رگرتنی خوێندكاران/ قوتابیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ربه‌خۆی زانكۆكان, به‌ڵام دیاره هه‌موو زانكۆكان پشتگیری له‌و بابه‌ته ده‌كه‌ن، چونكه كۆبانی بۆته ڕه‌مزی به‌رخودانی نه‌ته‌وه‌یی كورد و، ڕه‌مزی به‌رخودانی جیهانی دژی تێرۆستان، له‌هه‌مان كاتدا بووه هۆی یه‌كخستنه‌وه‌ی وتاری كوردی، هه‌روه‌ك پشتگیری نێوده‌وڵه‌تیش بۆ ئه‌و دۆزه‌ی كورد كۆبوه‌ته‌وه، سه‌باره‌ت به‌وه‌رگرتنی خوێندكاران/ قوتابیانیش د.یوسف ڕاگه‌یاند: ئه‌وه‌ی تا ئێستا هاتۆته به‌رده‌ستمان ئێمه له ساڵی پاره‌وه كارئاسانیمان بۆ كوردانی ڕۆژئاوا كردوه، له زانكۆ تایبه‌ته‌كان كه كارئاسانی ته‌واویان كردوه، ته‌نانه‌ت به‌خۆرای ژماره‌یه‌ك خوێندكاریان وه‌رگرتوه، به‌ڵام وه‌رگرتنیان ده‌كه‌وێته سه‌ر توانای زانكۆكان، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا ئێستا له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان مامۆستا‌و خوێندكاری ڕۆژئاوامان هه‌یه.
هه‌ر له‌و گردبونه‌وه‌یه‌دا یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتگیری و پشتیوانی ته‌واوی خۆیان بۆ به‌رخودانی كۆبانی و كوردانی ڕۆئاوا دوپات كرده‌وه، ئه‌وه‌شیان ڕاگه‌یاند مامۆستایان له قۆناغی ئه‌مڕۆی خه‌باتی ڕزگاریخوازی گه‌له‌كه‌ماندا ئاماده‌ییه به‌چه‌كی زانست پشتیوانی له به‌رخودانی كۆبانی و كوردانی ڕۆئاوا بكات.
PM:02:09:16/10/2014