داعش سەربازگەی "هیت"ی بەشۆفڵ وێران كرد
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار دەڵێت چەكدارانی داعش سەربازگەی "هیت" لەوپارێزگایەیان بە شۆفڵ وێران كردو سەرجەم چەكو ئامێرە سەربازییەكانیان تاڵان كرد.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی "وای نیوز"، حەمید ئەحمەد ئەلهاشم، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار ئەمرۆ پێنجشەممە رایگەیاند: سەرەڕای بوونی فرۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان لەناوچەكە، چەكدارانی داعش بە ئاشكراو بە شۆفڵ ئەو سەربازگەیان وێران كردو سەرجەم چەكو ئامێرە سەربازییەكانیان بەتاڵان برد.
پێشتر پارێزگاری ئەنبار رایگەیاندبوو كە زیاتر لە 80%ی ئەو پارێزگایە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە كۆنترۆڵ كراوەو داوای یارمەتی بەپەلەی لەسوپای عێراق كردبوو.
PM:03:49:16/10/2014