فەرمانداری یەپەگە لە کۆبانی رایگەیاند " به‌حکومه‌تی هه‌رێمی باشووری کوردستانیشه‌وه هیچ ده‌وڵه‌ت و هیچ هێزێکی کوردی هاوکاری چه‌کیان پێنه‌دواین، ئێمه به چه‌ک و هێزی خۆمان و به پێی ده‌رفه‌ته‌کانمان و ئه‌و ئاماده‌کارییانه‌ی پێشتر کردبوومان، وه‌ڵاممان دانه‌وه".
لە چاوپێکەوتنێکیان لەگەڵ ئاژانسی فراتنیوز مه‌حه‌مه‌د به‌رخۆدان و مه‌ریه‌م کۆبانێ فه‌رماندارانی YPG و YPJ له کۆبانێ ده‌ڵێن" ئێمه شه‌ڕێکی تاکتیکی و به‌پلانمان به‌ڕێوه‌برد. داعش به له‌وباوه‌ڕ بوو که به‌ر له‌وه‌ی بگاته شار هه‌موو هێزه‌کانی ئێمه له گونده‌کان ته‌سفیه ده‌کات. ئێمه‌ش به پێی ئه‌وه پلانی خۆمان داڕشت و تاکتیکی ڕووبه‌ڕوویان بووینه‌وه. گوندێک که شه‌ڕمان تێدا نه‌کردبێ نه‌ماوه. له لایه‌که‌وه له گونده‌کان شه‌ڕمان کرد و له لایه‌کی دیکه‌وه هێزی خۆمان پاراست".
محەمەد بەرخۆدان دەڵێت" شه‌هیدمان دا، به‌ڵام به گشتی هێزی خۆمان پاراست. به‌وشێوه‌یه به‌رخۆدانمان درێژه پێدا و ئێستاش له ده‌ورووبه‌ری کۆبانێ گورزی سه‌ختیان به‌رده‌که‌وێت، 10 ڕۆژی سه‌ره‌تا نه‌مانهێشت داعش بگاته شار. له ڕاستیدا ئه‌وه ئێمه ده‌مانویست له‌گه‌ڵ داعشی بکه‌ین، شه‌ڕی ناوشار بوو".
مه‌ریه‌م کۆبانێش رایگه‌یاند که به تایبه‌تی له‌م رۆژانه‌ی رابردوودا دۆخه‌که به‌ره‌و باشی ده‌چێت و ده‌ستپێشخه‌ری شه‌ڕیان که‌وتۆته ده‌ست و وتی:" چه‌ته‌کانی داعش هه‌وڵده‌ده‌ن شکسته‌کانیان به چالاکی خۆکوژی قه‌ره‌بوو بکه‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵدانه‌کانیان پوچه‌ڵده‌کرێته‌وه. سه‌رکه‌وتن نزیکه ."
محەمەد بەرخۆدانیش دەڵێت" وه‌ک جیهانیش ده‌بینێت 32 ڕۆژه کۆبانێ به‌رخۆدان ده‌کات. دوای مانگێک به‌رخۆدان ئیدی هه‌نگاوی سه‌رکه‌وتنمان ده‌ست پێکردووه. به تایبه‌تی ئه‌و هه‌فته‌یه کۆبانێ بۆ داعش بۆته گۆڕستان. له هه‌ر ماڵ و گه‌ڕه‌کێکی کۆبانێ دا لاشه‌یان که‌وتووه".