کەمێک پێش ئێستا لە گوندێکی قەرەداغ چوار ئەندامی گروپێکى شاخەوانى ئاو بردنى و بەهۆیەوە سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی چوار کەسی گروپێکی شاخەوانی لە نزیك گوندی ئاوە سپی لافاو بردنی و یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، تەرمی سێ شاخەوانەکەی دیکەش لە لایەن تیمەكانی فریاكەوتنی شاری سلێمانییەوە دۆزرانەوە و لە ئێستاشدا بەرەو پزیشکی دادی سلێمانی بەڕێکراون.