پۆلیسی هەرێم وه‌ڵامی‌ وه‌زیری‌ به‌رگری‌ عێراق ده‌داته‌وه‌


لەوەڵامی لێدوانەكەی وەزیری نوێی بەرگریی عێراق، به‌رێوەبه‌ری‌ پۆلیسی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و ده‌ڵێت "پێویستە بەغدا ناو و شوێنی تەواوی ئەو كەسانە بە بەڵگەوە بخاتەڕوو كه‌ ده‌وترێت له‌هه‌رێمن".

ئێوارەی دوێنێ له‌یه‌كه‌م لێدوانیدا وه‌زیری‌ نوێی‌ به‌رگری‌ عێراق، خالید عوبێدی داوا له‌هه‌رێمی‌ كوردستان كرد تۆمه‌تباران راده‌ستی‌ به‌غدا بكات.

لەبەرامبەردا بەڕێوەبەری پۆلیسی هەرێم عەبدوڵا خەیلانی رایگه‌یاند "نازانین ئەو تۆمەتبارانەی وەزیری بەرگری عێراق باسی كردووە لەكوێن. ئەگەر بەغدا هەر بەڵگەیەكی لایە پێویستە بەڕێی یاسای خۆی داوا لەهەرێمی كوردستان بكات‌و بەدیكۆمێنت بۆمان بخاتەڕوو بۆ ئەوەی ئێمەش رێوشوێنی پێویست بگرینە بەر".

 بەڕێوەبەری پۆلیسی هەرێم رەخنەی لە بەغدا دەگرێ‌و ده‌ڵێت "كێشە ئەوەیە ئەو تۆمەتبارانە دەگرین و رادەستی بەغدایان دەكەین، حكومەتی عێراق جددی نین، لەكارەكانیان و بێن بەدەم ئەو كەیسانەوە".



PM:02:02:19/10/2014