بریکاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایدەگەیەنێت" له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی هەرێمین، ئه‌م پرۆسەیەش گرنگه بۆ سه‌قامگیری ناوخۆی و حوكمڕانییه‌كی ته‌ندروست".
عه‌زرا زییا بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ، ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند" ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به ره‌نج و ماندووبوونی زۆر لە هەرێمی کوردستان به‌ده‌ستهێنراون، به‌هۆی ناكۆكی ناوخۆیانه‌وه خستویانه‌ته مەترسی کە ئەمەش پێگه‌ی هه‌رێم له عێراق لاواز ده‌كات".
ئاماژەی بەوەشکردووە، پشتیوانی لە هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و شه‌فاف و دادپه‌روه‌رانه ده‌كه‌ن کە ئەم پرۆسەیەش" گرنگه بۆ سه‌قامگیری ناوخۆی و حوكمڕانییه‌كی ته‌ندروست".