دهۆک.. بەهۆی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان سێ کەس دەستگیرکران

ئەمڕۆ شەممە ١١ی ئایاری ٢٠٢٤ ئاسایشی دهۆک دەستگیرکردنی سێ کەسی بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان ڕاگەیاند. 

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای دهۆک، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لـە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" تیمەکانی ئاسایش لە ئۆپەڕاسیۆنێکدا سێ کەسیان دەستگیرکردووە کە بڕێک ماددەی هۆشبەریان لە جۆری (کریستاڵ و هیرۆیین) پێ بووە". 

ئەوەش هاتووە" ئەو سێ تۆمەتبارە بە نیازبوون ماددە هۆشبەرەکان بڵاو بکەنەوە، لە ئێستادا تۆمەتبارەکان بەپێی بڕگەی (٢٦)ی یاسای ماددەی هۆشبەرەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە". 

ئاسایشی دهۆک لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا داواش لە هاوڵاتییان دەکات، ئەگەر گومانیان لە بوونی مادەی هۆشبەر لە شوێنێک هەبێت پەیوەندی بە ژمارە (١٠٦)ـی ئاسایشی پارێزگای دهۆک بکەن. 



PM:03:20:11/05/2024