کەشناسی وادەی دەستپێکردنی بارانبارینی لە ناوچەکانی هەرێم ڕاگەیاند

کەشناسی عێراق ڕایدەگەیەنێت" لە رۆژی یەکشەممە و دووشەممەی ئەم هەفتەیەدا ئەگەری بارانبارین هەیە". 

دەستەی کەشناسی عێراق، ئەمڕۆ شەممە پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممەی ئەم هەفتەیە بەگشتی ئاسمان لە ناوەڕاست و باشووری عێراق ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ناوچەکانی هەرێم ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بارینی باران هەیە و پلەی گەرماش دادەبەزن. 

لەبارەی کەشوهەوای رۆژی سێشەممەوە، کەشناسی عێراق باس لەوەدەکات، پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن و تاوە بارانیش بەردەوام دەبێت، بەڵام بەپێی پێشبینییەکان رۆژی چوارشەممەدا بارانبارین کۆتایی دێت. 



PM:06:46:11/05/2024