مامۆستایانی ناڕازی داوا دەکەن لە ڕێگای پارێزگاری سلێمانییەوە تەوتینی مووچەکەیان بکرێت

مامۆستایانی ناڕازی رەخنە لە حکومەتی هەرێمی ( ماوە بەسەرچوو) دەگرن کە رێگرە لەبەردەم تەوتینی موووچەی مووچەخۆرانی هەرێمداو داوا لە پارێگاری سلێمانی دەکەن کە لەرێگای پارێزگارەوە تەوتینی مووچەخۆرانی هەرێم بکرێت.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا کە ئەمشەو شەممە ١١ ی ئایار لە سلێمانی سازیانکرد، مامۆستایانی ناڕازی رایانگەیاند" هەموان دەزانن حکومەتی هەرێم بەردەوامە لەپیادەکردنی سیاسەتی ستەمکاران و چەواشەکردنی گەلی کورد، بریاری دادگای فیدڕاڵتی تایبەت بە تەوتینی موچە چارەسەری ریشەیی بوە بۆ پرسی موچە جێبەجێ ناکات".

هەروەها دەشڵێن " دواکەوتنی موچە و تێکدانی گوزەرانی هاوڵاتیان لەئەنجامی پابەندنەبونی حکومه‌تی هەرێمی کوردستانە".

ئەوان پرۆژەی "هەژماری من" رەتدەکەنەوەو، ده‌ڵێن "حکومەتی هەرێم ئامادە نییە داتای فەرمانبەران بداتە بەغدا، بۆیە پەرپرسیارێتی به‌بانكیكردنی‌ موچەکانمان دەخەینە ئەستۆی پارێزگاری سلێمانی و دەسەڵاتدارانی ئه‌م زۆنەو سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان كه‌ ده‌توانن ڕاسته‌وخۆ داتانی‌ فه‌رمانبه‌ران بنێرن بۆ وه‌زاره‌تی‌ دارایی عێراق وه‌ك له‌بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگای‌ فیدراڵیدا هاتووه‌."

مامۆستایانی ناڕازی داوا لەهەموان دەکەن بۆ گرتنەبەری هەر هەڵوێستێکی مەدەنییانە دژ بەهەر پێشهاتێکی نەخوازراو لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانەوە.

 کۆنگرە رۆژنامەگەریەکە لەم لینکەوە ببینە..  




PM:11:12:11/05/2024