مەسرور بارزانی: ئەگەر چارەسەری وشکەساڵی نەکرێت دەبێتە مەترسی

مەسرور بارزانی ڕایدەگەیەنێت" ئەگەر چارەسەری گۆڕانی کەشوهەوا نەکرێت، مەترسی بۆسەر هاوڵاتییان و ناوچەکەش دروست دەکات". 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە گۆڕانی کەشوهەوا و وشکەساڵی لە هەولێر ڕایگەیاند" بەهۆی وشکە ساڵی لە هەندێک شوێن گۆڕانی دیمۆگرافی روویداوە و ئەگەر چارەسەر نەکرێت مەترسی بۆسەر هاوڵاتییان و ناوچەکەش دروست دەکات". 

ئەوەشی خستەڕوو، دروستکردنی بەنداو و پۆندەکان و بوژانەوەی دارستانەکان و بەکارهێنانی گازی بەفیڕۆدراو و به‌كارهێنانی بۆ وزە لەبری ئەوەی ژینگە پیس بکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی وشکە ساڵییە. 

وتیشی" هەنگاوی پێویستمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی هاوێشتووە، ئەوەی لەسەر ئێمە پێویستە لە هەرێم بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و وشکەساڵی دەیکەین". 

ئەوەشی خستەڕوو، کوردستان ژینگەیەکی گونجاوی هەیە کە دەستبکرێت بە هەنگاوەکانی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی ژینگە.


PM:05:00:12/05/2024