ناردنی مووچەی مانگی ٤ لە بەغداوە دەستیپێکرد

ئەمڕۆ ١٣ ی ئایار وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە ناردنی مووچەی ژمارەیەک وەزارەت و دەستە بۆ هەرێمی کوردستان کرد.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی نیسانی چاودێریی کۆمەڵایەتی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان  و خانەنشینانی رەوانەکرد.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم( ماوە بەسەرچوو) لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان لە هەڵەبجە راگەیاند" کێشەی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەربووە، بەغدا رەزامەندی لەسەر ناردنی مووچە پێشانداوە".

لە مانگەکانی رابردووی ئەمساڵدا وەزارەتی دارایی عێراق لە چەند کاتێکی جیاوازدا کە چەند رۆژێکی پێچووە مووچەی هەرێمی ناردووە، ئەم مانگەش دوای وردبینی تەواوکردنی لیستی مووچەی ئەو دەستانە ئەمڕۆ دەستی بە ناردنی کرد.








PM:12:49:13/05/2024