گرێبەستی ١١٧ کارمەندی تەندروستی نوێ کرایەوە

تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند" لەسەر ڕەزامەندی فەرمانگەی یاسایی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، گرێبەستی ژمارەیەك كارمەندی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان نوێ کرایەوە".

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، فەرمانگەی یاسایی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە نووسراوێكی فەرمیدا كە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی كردووە ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی ١١٧ كارمەند كە لە سنووری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەشێوەی گرێبەست كاردەكەن.

ڕوونیشیکردەوە کە  گرێبەستی ئەو كارمەندانە بۆ ماوەی ساڵێک و تاوەكو ٣١ی ١٢ی ئەمساڵ نوێ كراوەتەوە.

هەزاران کارمەند لە وەزارەتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستاندا بە شێوەی گرێبەست کاردەکەن و پێشتریش داوایان کردبوو کە بکرێنە فەرمانبەری هەمیشەیی.


PM:01:48:13/05/2024