لەسەر کێشەی زەوی جوتیارانی کورد لە کەرکوک سودانی پێکھێنانی لیژنەیەکی ڕاگەیاند

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر کێشەی زەوی جوتیارانی کورد لە کەرکوک ڕایدەگەیەنێت" لیژنەیەک کە سەرجەم پێکھاتەکانی تیادا بێت پێکدەهێنرێت". 

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ نوێنەرانی کەرکوک کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا سوودانی جەختیکردەوە کە بەدواداچوون بۆ کێشەی خاوەندارێتی زەویەکانی کەرکوک و چارەسەرکردنی کێشەی زەوییەکانی سەردەمی ڕژێمی پێشوو دەکرێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەیەک کە سەرجەم پێکھاتەکانی تیادا بێت دروستدەکرێت، بۆ ھەماھەنگیکردن لەبارەی خزمەتگوزاری و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی تایبەت بە کەرکوک و رێکارەکانی چارەسەرکردنی کێشەی زەوی لەو پارێزگایە. 


PM:09:47:13/05/2024