لە بەنزینخانەیەكی هەولێر ئاگر كەوتەوە و دوو كەس بە سەختی برینداربوون

ئەمشەو دووشەممە ١٣ی ئایاری ٢٠٢٤ لە ئەنجامی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە یەکێک لە بەنزینخانەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دوو کەس بە سەختی برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر، لەبارەی ڕووداوەکەوە ڕایگەیاندووە" کاتژمێر (٧:٤٨) خولەکی ئەمشەو لە بەنزینخانەی (سەری بڵند) لە ناوچەی (قەڵاتی نوێ) ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە ڕوویداوە 
كە بریتی بووە لە سووتاندی مۆلیدەیەك، هەروەها تەقینی تانكییەكی گاز". 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، رووداوەکە بووەتە هۆی برینداربوونی دوو هاوڵاتی بە سەختی، لە ئەنجامدا گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. 


PM:11:34:13/05/2024