شاندی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغداد

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کودستان رایگەیاند، شاندێکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەگدا بەمەبەستی گفتوگۆکردن لە سەر هەمواری خشتەکانی یاسای بودجە و ئەو کێشانەی لە کاتی هەمواری یاساکە بۆ پشکی هەرێمی کوردستان دروست دەبێت.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ ی ئایاری ٢٠٢٤ شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی  ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغداد.

وەزارەتەکە دەشڵێت" ئامانج لەسەردانەکە گفتوگۆکردنە لە سەر هەمواری خشتەکانی یاسای بودجەو چارەسەرکردنی ئەو گرفت و ئاستەنگانەی لە کاتی هەمواری یاساکە بۆ پشکی هەرێمی کوردستان دروست دەبێت".



PM:11:32:14/05/2024