ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سودانی و نێچیرڤان بارزانی ئاشكرابوو

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە و تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و و ڕێوشوێنەکانی حکومەت کرا بۆ جێبەجێکردنی پلانە ستراتیژییەکانی، کە پەیوەستە بە بەهێزکردنی ئابووری عێراق.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە کە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ( ماوە بۆدرێژکراوە) هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بارودۆخی گشتی وڵات و ژمارەیەک بابەت لەسەر ئاستی نیشتمانی و بارودۆخی هەرێمی کوردستانی عێراق و ڕێوشوێنەکانی حکومەت کرا بۆ جێبەجێکردنی پلانە ستراتیژییەکانی، کە پەیوەستە بە بەهێزکردنی ئابووری عێراق و بەدیهێنانی گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی بۆ هەموو ڕۆڵەکانی گەلی عێراق.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ژمارەیەک دۆسیەی هاوبەش کرا و جەختکرایەوە لەسەر بەردەوام بوونی وتوێژ و کۆبوونەوەکانی نێوان هەردوولا لە ئاستە جیاجیاکاندا، بۆ گەیشتن بە چارەسەری بەردەوام لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا.


PM:11:34:14/05/2024