سبەی مووچەی مانگی نیسان دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی سبەی چوارشەممە دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دەکات. 

لە راگەیەنراوێکدا کە وەزارەتی دارایی هەرێم ئەمشەو سێ شەممە بڵاویکردەوە" نیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەممە ١٤ ی ئایاری ٢٠٢٤، نزیکەی ١٦٨ ملیار دینار بە سێ گوژمە وەک شایستەی مووچەی مانگی نیسانی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق". 

ئاماژەی بەوەشداوە کەسبەی چوارشەممە ١٥ ی ئایاری ٢٠٢٤ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دەکرێت و مووچەی ئەو چین و توێژانە دابەش دەکرێت کەلە بەغداوە تەمویلەکانیان گەیشتووە.






PM:11:49:14/05/2024