سێ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ئیلام لە سێدارەدران

سزای سێدارەی سێ بەندکراوی کوردی خەڵکی ئیلام لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام جێبەجێکرا.

ڕێکخراوەی مافی مرۆقی هەنگاو بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە" سێ بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست ئەو سزای سێدارەیان بە سەرردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام لە سێدارەدرا، ناسنامەی دوو کەسیان بە ناوەکانی ڕەزا غوڵام حوسێنی تەمەن ٢١ ساڵ و فەرەخ خان محەممەدی تەمەن ٦٠ ساڵ زانراوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕەزا غوڵام حسینی ساڵی ڕابردوو و فەرەخ خان محەممەدی ١٤ ساڵ پێش ئێستا، بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستگیرکراون و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردرا سەپێندراوە، بەڵام تائێستا ناسنامەی بەندکراوێکی دیکە کە خەڵکی ئیلامە نەزانراوە. 


AM:08:16:15/05/2024