وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: لە هەرێم بە هەڕەمەکی ڕۆژنامەنووس و هاوڵاتیان دەستگیردەکرێن

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتی ساڵانەیدا پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە جەخت لەوەدەکاتەوە کە دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم بە هەڕەمەکی و بەبێ هەبوونی هیچ تۆمەتێک ڕۆژنامەنووس و چالاکوانان و خۆپیشاندەران و هاوڵاتیان دەستگیرکردووە و دەڵێت" " دەسەڵاتدارانی هەرێم سانسۆریان خستووەتە سەر میدیاکان".

بە گوێرەی راپۆرتێکی ساڵانەی ئۆفیسی مافی مرۆڤ و دیموکراسی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق،  کە تایبەتە بە بەشی هەرێم و عێراق " دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم بە هەڕەمەکی و بەبێ هەبوونی هیچ تۆمەتێک ڕۆژنامەنووس و چالاکوانان و خۆپیشاندەران و هاوڵاتیان دەستگیرکردووە و بە زۆرەملێ دانپێدانانیان لێوەرگرتوون".

راپۆرتەکە باس لەوە دەکات کە لە هەرێمی کوردستان دەزگا ئەمنییەکانی لەسەر ڕەخنەگرتن لە حکومەت چەندین کەسیان دەستگیرکردووە و لە کاتی زیندانیکردنی بە شێوەیەکی ناتەندروست مامەڵەیان لەگەڵ کردوون و ئەشکەنجەیان داون و بۆ ماوەیەکی زۆر لە زینداندا پێش دادگاییکردن رایانگرتوون پارتی و یەکێتی کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر بڕیارەکانی دادگا هەبووە و دەستێوەردانیان لەو کەیسانە کردووە".

لەو راپۆرتەشدا ئەوە هاتووە کە " دەسەڵاتدارانی هەرێم سانسۆریان خستووەتە سەر میدیاکان و دەستێوەردانیان لە کارەکانیان کردووە و هەندێک کاتیش هەندێک لە دەزگاکانیان داخستووە".



PM:11:02:15/05/2024