کەشناسی: نمە باران دەبارێت و تۆز و خۆڵ دروست دەبێت

کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەمڕۆ ئاسمان هەور و نیمچەهەور  دەبێت و لە هەندێک ناوچە نمە باران دەبارێت و ئەگەری دروستبوونی تۆزوخۆڵ هەیە.

بە گوێرەی راگەیەنراوی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ کەمێک نمە باران لەکاتەکانی بەیانیدا لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری هەرێم پاشان لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ لەناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و رانیە و باشووری شاری دهۆک دابارین بەشێوەی تاوە باران و بروسکەی کورت خایەن دەبێت، و لەناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری کەمێک تۆزو خۆڵ هەیە.

ئاماژەی بەوەشداوە کە پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

سبەی هەینی ١٧ی ئایاری ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان لەنێوان نیمچە هەورو ساماڵ دەبێت ، و خێرای با لەکاتەکانی بەیانی کەمێک چاڵاک دەبیت بۆ ٣٠ کم/س  و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە (١-٢ ) بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : ٣١

سلێمانی: ٢٧

دهۆک : ٢٩  

 زاخۆ  : ٣٠

هەڵەبجە : ٣١

کەرکوک: ٣٣

سۆران : ٢٧

حاجی ئۆمەران: ٢٠

گەرمیان : ٣٤



AM:10:33:16/05/2024