قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ دوکانەکانی ناوبازاڕ بڕیارێکی دا

بەپێی بریارێکی قائیمقامیەت، لە سلێمانی بەکارهێنان و دانانی پەردە بۆ هەموو دوەکان و بازاڕێک قەدەغە کرا.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، شەوی ڕابردوو کاتژمێر ٧-١٠ لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی و تیمەکانی بەشی لابردنی زیادەڕەوی شارەوانی – هۆبەی ناو بازاڕ بە هاوکاری بەشی پۆلیسی ڕێکاری لە هەڵمەتێکدا هەستان بەدواین ئاگادارکردنەوەی سەرجەم ئەو دوکاندارانەی ناوبازاڕ کە پەردە بەکاردەهێنن بۆ داپۆشینی دوکانەکانیان یان شمەک و کەرەستەو پۆشاک لەدەرەوەی دووکانەکان جێدەهێڵن.

جەختی لەوەشکردەوە، پێویستە خاوەن دوکانەکان هەستن بە لابردنی ئەو پەردانە، چونکە هۆکاری سەرەکیە بۆ کەوتنەوەی ئاگر، هەر لە هەڵمەتەکەدا پسوڵەی سزادان بۆ ئەو دوکان و بازاڕانە کرا کە سەرپێچی ڕێنماییەکانیان کردووەو پابەند نەبوون.


AM:11:56:16/05/2024