ئەو ژنانەی نەخۆشی دەرونی درێژخایەنیان هەیە نەخۆشخانەیەکی تایبەتیان بۆ دەکرێتەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٤ نەخۆشخانەیەکی تایبەت بەو ژنانە کرایەوە کە نەخۆشی دەرونی درێژخایەنیان هەیە. 

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم، ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لە کاتی کردنەوەی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە نەخۆشی دەرونی درێژخایەنی ژنان، ڕایگەیاند" کردنەوەی نەخۆشخانەیەکی دەرونی بۆ ئەو ژنانەی نەخۆشییە درێژخایەنەیان هەیە زۆر گرنگە". 

ئەوەشی خستەڕوو، ٢٤ کاتژمێر نەخۆشەکان لە ژێر چاودێریدا دەبن و بودجەیەکی مانگانەشیان بۆ دابیندەکرێت تا بەردەوامی بە کارەکانییان بدەن. 


PM:03:48:16/05/2024