ڕێکخەری پێشووی ژوری سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان لە نوسینی وتارێکیدا بە ناونیشدانی (كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان له نێوان دادگاى باڵاى فیدراڵى و ده‌سته‌ى دادوه‌ریی هه‌لبژاردندا)، دەڵێت" ده‌سته‌ى دادوه‌رى هه‌ڵبژاردن فهرمانهكهى دادگاى باڵاى فیدراڵى به نایاسایى داناوه و داوا له كۆمسیۆن ده‌كات پێوه‌ى پابه‌ند نه‌بێت و به‌رده‌وام بێت له رێككاره‌كانى".
ئیسماعیل نامق ڕێکخەری پێشووی ژوری سیاسی گۆڕان،
لە وتارێکیدا کە لە بەشی بیروڕای ماڵپەڕی (سپی) بڵاوکراوەتەوە، ڕایگەیاندووە" له ٧/ ٥/ ٢٠٢٤ دادگاى باڵاى فیدراڵى به فه‌رمانێك رێككاره‌كانى كۆمسیۆنى بۆ هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان راگرت، ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ى دادوه‌ریى هه‌ڵبژاردن فهرمانهكهى دادگاى باڵاى فیدراڵى به نایاسایى داناوه و داوا له كۆمسیۆن ده‌كات پێوه‌ى پابه‌ند نه‌بێت و به‌رده‌وام بێت له رێككاره‌كانى، پاساوى ئه‌م ده‌سته‌یه بریتیه له‌وه‌ى كه دادگاى ناوبراو تایبه‌تمه‌ند نیه به بینینى ئه‌و داوایه‌ى كه سه‌رۆكى حكومه‌ت له ٦/ ٥ دا تۆمارى كرد، چونكه ده‌بوو له ده‌سته‌كه داواكه‌ى تۆمار بكردایه نه‌ك دادگاى باڵاى فیدراڵى".
دەشڵێت" به راى من، له مه‌دا ده‌سته‌ى دادوه‌ریى هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر حه‌قه و رایه‌كه‌ى یاساییه، راى دادگاى باڵاى فیدراڵى كاریگه‌ریى سیاسیی پێوه دیاره".
ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ریى دادگاى باڵاى فیدراڵى به به‌شێك له خۆى ئه‌زانێت، به‌ڵام دادگاى باڵاى فیدراڵى خۆى به سه‌ربه‌خۆ ئه‌زانێت، خۆى وا ئه‌بینێت كه له ئاستى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رییدایه.
ئیسماعیل نامیق ڕاشیگەیاندووە" ئه‌گه‌ر هه‌فته‌ى داهاتوو دادگاى باڵاى فیدراڵى داواكه‌ى مه‌سرور بارزانى ره‌تنه‌كاته‌وه و فه‌رمانى راگرتنى رێككاره‌كانى كۆمسیۆن هه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه، تاكه چاره‌سه‌ر بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى كێشه‌كه، ئه‌وه‌یه ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به یاسایه‌ك كێشه‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه، چونكه ده‌سته‌ى دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردن كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رییه‌وه دروستكراوه، خۆى به نزمتر نازانێت له دادگاى باڵاى فیدراڵی، چونكه به پێى ده‌ستوور و یاسا ، هه‌ر یه‌كه و تایبه‌تمه‌ندێتى خۆى هه‌یه، هیچیان ده‌سه‌ڵاتی نیه به‌سه‌ر ئه‌وى دیكه‌دا، كۆمسیۆنیش له دۆخێكى وادا ده‌بێت گوێ له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بگرێت، چونكه ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه متمانه‌ى پێداوه و هه‌ر له به‌رده‌م ئه‌ویشدا به‌رپرسیاره".