پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە و ٢٠٢٤ دەبێتە گەرمترین ساڵ لە مێژوودا

دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینی دەکەن پلەکانی گەرما زۆرتر بەرز بنەوە و توێژینەوەکانیش باس لەوە دەکەن کە ساڵی ٢٠٢٤ دەبێتە ساڵی گەرم لە مێژوودا.

ئەمڕۆ هەینی دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند" پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکرێت لە سەرتاسەری وڵات و سبەی شەممە پلەکانی گەرما لە نەجەف دەگاتە ٤٠ پلە و لە بەغدا و کەربەلا و میسان و واست و دیالەش دەگاتە ٣٧ پلەی سەدی و لە بەسرەش دەگاتە ٣٩ پلەی سەدی".

ئاماژەی بەوەشداوە کە رووژی دووشەممە پلەکانی گەرما لە سەرتاسەری وڵات زیاتر بەرز دەبنەوە و ئەگەری بارانبارینیش هەیە.

ئەم پێشبینییانە لە کاتێکدایە توێژینەوەکانیش باس لەوەدەکەن ساڵی ٢٠٢٤ دەبێتە ساڵێکی گەرم لە مێژوودا، یەکێک لە نیشانەکانیش ئەوەیە پلەکانی گەرما لە مانگی نیساندا بەرزتر بوونەتەوە بەراورد بە مانگەکانی پێشتر،  ئەوەش کاریگەری لەسەر گۆڕانی کەش و هەوا دروستکردووە.

بەگوێرەی داتاکانی ماڵپەڕی (وۆرلد وییەزەر) کە ١٣ توێژەر بەشدارییان تێداکردووە ئەم شەپۆلە گەرمایە هۆکارە بۆ گۆڕانکاری ڕاستەوخۆ لەسەر کەش وهەوا.

بەپێی داتاکانی کەش وهەوا لە جیهان، پلەکانی گەرما لە ساڵی ٢٠٢٣دا ئاستێکی زۆر بەرزیان تۆمارکردووە و پێدەچێت ٢٠٢٤ لە ساڵی ڕابردوو گەرمتربێت. 




PM:06:34:17/05/2024