ڤیدیۆ.. پێشمه‌رگه‌یه‌ك پێش شه‌هیدبوونی سڵاوی قامیشلو‌و قەندیل بەخوا دەگەیەنێت
له ئه‌نجامی هێرشی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په، ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه شه‌هید و بریندار بوون، یه‌كێك له‌و شه‌هیدانه كه پله‌داره، پێش شه‌هید بوونی له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا په‌یامی ئاشتی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
بەپێی زانیارییەكان ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه ناوی سه‌ردار ڕۆسته‌مه و به (سه‌ره باوه) ناسراوه و خه‌ڵكی گوندی تۆپخانه‌ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی قادركه‌ره‌مه و خاوه‌نی دوو كوڕ و سێ كچه.
ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه ده‌ڵێت: "ئه‌ی خودایه تۆ جوانترین ئه‌ساست داناوه، ناوت ئاشتیییه و ئاشتیت بۆمان داناوه، ئه‌وه‌ی له تۆ دووربێت، ماڵی وێرانه و لێی قه‌ماوه، ئه‌وه‌ی پشتی به‌تۆ به‌ستبێت، سه‌ركه‌وتووه له ژیانیدا".
ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه پێش شه‌هید بوونی ده‌شڵێت: "ئه‌ی خودایه تۆ هه‌قیت و سڵاوی قامیشلۆ و قه‌ندیل و حه‌مرینت پێده‌گه‌یه‌نم".
سەرچاوە: خەندان
PM:04:46:20/10/2014