هەر خوێندکارێک قۆپیە بکات، دوو ساڵ رێگای پێنادرێت بەشداری تاقیکردنەوەکان بکات

بەڕێوەبەرى پەروەردەى سلێمانیش دەڵێت " هەر قوتابییەک لە تاقیکردنەوەکاندا قۆپیە بکات دوو ساڵ رێگەى پێنادرێت بەشدارى لە تاقیکردنەوەکاندا بکات و گەر مامۆستاش لەو کارەوە بگلێت دوردەخرێتەوە (فەسڵ) دەکرێت، ئەوە لە کاتێکدایە سبەی یەک شەممە تاقیکردنەوەکان وەرزی دووەمە.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەرى پەروەردەى سلێمانى ئاشکرای دەکات؛ دوو باند کە کارى بازرگانیکردنیان بە ئامێرەکانى قۆپیەرکردنەوە کردوە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

لەبارەى قۆپیەکردنەوە بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات کە سزاى توند هەیە و گەر قوتابى بە غەشکردنەوە بگرێت دوو ساڵ، رێگەى پێنادرێت بەشدارى تاقیکردنەوەکان بکات و گەر مامۆستاش لەو کارەوە بگلێت فەسڵ دەکرێت.

 راگەیاندنى ئەنجامەکانى پۆلى نۆیەمى بنەڕەتى و ئاستى شارى سلێمانى بەڕێوەبەرى پەروەردەى دڵشاد عومەر دەڵێت " لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان شارى سلێمانى لە پلەى دوەمدایە و لە کۆى حەوت قوتابى کە کۆ نمرەیان بوە سیانیان لە شارى سلێمانى و دانەیەکیان لە ئیدارەى راپەڕین بوە.

تاقیکردنەوەى پۆلە ناکۆتاکان لە ١٩ ی ئایار دەستپێدەکات و لە ٣٠ ی ئایار کۆتایی دێت.

AM:12:17:19/05/2024