کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و باران دەبارێت

کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت" پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و لە سبەی دوای نیوەڕۆوە ئەگەری تاوەباران وهەورەتریشقە هەیە".

بە گوێرەی راگەیەنراوی کەشناسی ئەمڕۆ یەک شەممە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت،و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

کەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە کە سبەی دووشەممە کەشی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە دوای نیوەڕۆ ئەگەری تاوە باران و هەورە تریشقە هەیە لە هەندێ ناوچە بە تایبەتی ( سنووری پارێزگای هەولێر و سەنتەری پارێزگا) وە هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەڕین، و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لەتۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : ٢٨

سلێمانی: ٢٨

دهۆک : ٢٧  

زاخۆ: ٢٨

هەڵەبجە: ٣٠

کەرکوک: ٣٢

سۆران : ٢٥

حاجی ئۆمەران: ١٧

گەرمیان : ٣٣



AM:10:46:19/05/2024