له شنگاله‌وه تا قه‌ره‌ته‌په چه‌کدارانی داعش له هه‌شت شوێنه‌وه هێرشیان کردۆته سه‌ر بنکه‌و سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه، به‌ڵام له زۆربه‌ی ئه‌و شه‌ڕانه‌دا تێکشکێنران.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌وه به سپی میدیای راگه‌یاند " چه‌کدارانی داعش ئه‌مرۆ 20 تشرینی یه‌که‌م له زۆربه‌ی قۆڵه‌کانه‌وه هه‌ر له‌شنگاله‌وه تا قه‌ره‌ته‌په ده‌ستیان به‌هێرش کرد بۆ سه‌ر بنکه‌و سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه".
به‌پێی زانیارییه‌کانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هێزی پێشمه‌رگه، هێرشه‌کانی داعش میحوه‌ره‌کانی ( شه‌نگال و ره‌بیعه‌و ئه‌بو حوجه‌یره‌و به‌نداوی موسڵ و سێمحلاو خازر‌و له باشوری خازر‌و وانکێ و قه‌ره‌ته‌په‌ی) گرته‌وه.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد که له‌تێکڕای ئه‌و هێرشانه‌دا داعش شکاون، به‌ڵام له‌شه‌نگال هه‌ندێک ده‌ستکه‌وتیان هه‌بووه‌و قه‌ره‌ته‌په‌ش هاتوونه‌ته پێشه‌وه‌و به‌سه‌دان خێزان ئاواره‌بوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه ده‌کات که به‌ده‌یان چه‌کداری داعش له‌و هێرشانه‌دا کوژراون.
سه‌باره‌ت به ئامانجی هێرشه‌کانی داعش ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی" له شه‌نگال پێشره‌ویکردووه‌و هه‌ندێک مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاواره‌و پێشمه‌رگه‌و جه‌نگاوه‌ره ئێزیدییه‌کان دروستکردووه، هاوکات له قه‌ره‌ته‌په له باشوری شاری کفری، چه‌کداره‌کانی داعش پێشڕه‌ویان کرد‌و نزیک بوونه‌وه له شاره‌که، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه دژه هێرشی کرده سه‌ریان و نزیکه‌ی 4 کم دووری خستوونه‌ته‌وه له شارۆچکه‌که، به‌ڵام به‌سه‌دان خێزانی ئه‌و شاره بۆ شاری که‌لارو کفری ئاواره‌بوون".