وەزیری دەرەوەی ئەمریكا له بارهی گهیاندنی هاوكاری سهربازی بۆ كۆبانی لێدوانێكی گرنگ دهداتو دەڵێت: ئێمە لە نیگەرانییەكانی توركیا بۆ دابینكردنی چەك و تەقەمەنی بۆ ئەو گروپە ھاوپەیمانانەی پەكەكە لە سوریا تێدەگەین، بەڵام كۆبانێ كە لە ژێر گەمارۆی توندی تیرۆریستانی داعشدایە پێویستی بە ھاوكاری ھەیە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جۆن كیری لە میانی سەردانی بۆ ئەندۆنیزیا لە جاكارتای پایتەخت لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئیدارەی كۆشكی سپی بڕیاری ھاوكاری كردنی شەڕڤانانی كوردی داوە كە لە سوریا شەڕی داعش دەكەن و بەرگری لە كۆبانێ دەكەن و ھاوكاری نەكردنی ئەو گروپە كوردییانە بەجێ نەگەیاندنی بەرپرسیارێتییە."
كیری وتی: "ئێمە لە نیگەرانییەكانی توركیا بۆ دابینكردنی چەك و تەقەمەنی بۆ ئەو گروپە ھاوپەیمانانەی پەكەكە لە سوریا تێدەگەین، بەڵام كۆبانێ كە لە ژێر گەمارۆی توندی تیرۆریستانی داعشدایە پێویستی بە ھاوكاری ھەیە بۆیە ھاوكاری نەكردنی ئەو گروپانەی بەرگری لە كۆبانێ دەكەن لە رووی ئەخلاقییەوە راست نییە و دەبێتە ھۆی دروست بوونی بەرپرسیاریەتی."
وتی: "گەیاندنی ھاوكاری بۆ شەڕڤانە كوردەكان لە رێگای ئاسمانەوە كاتییە و داوامان لە توركیا كردووە كە دەرگایەك بۆ كورد بكاتەوە كە بتوانێت لە عێراقەوە شت و مك رەوانەی كۆبانێ بكات."