کەمێک پێش ئێستا نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە و دەڵێت" دڵنیاین گه‌لى ئێران و كۆمارى ئيسلامى ئه‌م كۆسته‌ش تێده‌په‌ڕێنن".
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە پرسەنامەیەکدا ڕایگەیاند" هه‌واڵى به ئازارى گيان له‌ده‌ستدانى ئيبراهيم ره‌ئيسى سه‌رۆكى كۆمارى ئێران و حسێن ئه‌مير عه‌بدوڵڵاهيان وه‌زيرى ده‌ره‌وه و ژماره‌يه‌ك له ياوه‌رانيان له رووداوى تێكشكانى هێليكۆپته‌ره‌كه‌ياندا، له ناخه‌وه دڵته‌نگ و خه‌مبارى كردين".
دەشڵێت" له‌م كاته سه‌خت و دژواره‌دا له دڵه‌وه هاوخه‌مى و هاوسۆزى قوڵمان له‌گه‌ڵ رابه‌رى كۆمارى ئيسلامى سه‌يد عه‌لى خامه‌نه‌يى و سه‌ركردايه‌تى و حكومه‌ت و گه‌لى ئێرانى دۆست و دراوسێ و خانه‌واده‌کانیان ده‌رده‌بڕين".
ڕاشیگەیاندووە" گيان له‌ده‌ستدانی ره‌ئيسى خه‌مێكى به ئازار و زيانێكى گه‌وره‌يه بۆ كۆمارى ئيسلامى و گه‌لى موسڵمانى ئێران و دۆستانى، به‌ڵام دڵنياين گه‌لى جوامێرى ئێران و كۆمارى ئيسلامى ئه‌م كۆسته‌ش تێده‌په‌ڕێنن".