لە هەولێر ئاگر لە باڵەخانەیەک کەوتەوە

کەمێک پێش ئێستا لە باڵەخانەیەکی هەولێر ئاگر کەوتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن. 

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٤ لە گەڕەکی نازنازی هەولێر ئاگرێکی گەورە لە باڵەخانەیەک کەوتەوە، تا ئێستا نەتوانراوە کۆنتڕۆڵبکرێت.

لە ئێستا تیمەکانی بەرگری شارستانی سنوورەکە سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن، بەڵام تائێستا هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە نەزانراوە. 



AM:10:12:20/05/2024