ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی لەسەر سكاڵاكەی مەسرور بارزانی كۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٤ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەسەر سكاڵاكەی مەسرور بارزانی كۆدەبێتەوە كە تایبەتە بە دابەشكردنی كورسییەكانی پەرلەمانی كوردستان.

ئه‌مڕۆ دانیشتنی یەکەمی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بۆ تاوتوێکردنی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی، لەبارەی دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان و نەهێشتنی کورسی کۆتاکان بەڕێوەدەچێت.

لە سکاڵاکەدا مەسرور بارزانی داوا دەکات ماددەی دوو لە سیستمی تۆماركردنی لیستی كاندیدەكان و پەسەندكردنیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە نادەستوری دابنرێت. 

بڕیار بوو ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە یەكەم دانیشتنی دادگای فیدراڵی لەسەر ئەو سكاڵایەی مەسرور بارزانی ئەنجام بدرێت، بەڵام دادگایی كردنەكە بۆ ئەمڕۆ دواخرا.


AM:10:29:21/05/2024