کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەی تاوە باران و نمە باران دەبارێت

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی ئه‌گه‌ری تاوه‌ باران هه‌یه‌ و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری تاوە باران لە هەندێ ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان هەیە، هاوکات خێرای با (١٠ – ٢٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا و مەودای بینین (١٠)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی نیوەرۆ ئەگەری بارانبارینی کەم هەیە لەگەڵ هەورە تریشقە لەسەر ناوچە شاخاوییەکان بەگشتی وە لە سەنتەری پارێزگاکان ئەگەری بارینی نمە باران دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا کەشەکە جێگیر دەبێت، بەڵام ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە، هەروەها خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت و مەودای بینین (١٠) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش (١ - ٢) پلە نزمدەبنەوە. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٣٣

سلێمانی: ٢٧

دهۆک: ٣٢

زاخۆ: ٣٢

هەڵەبجە: ٣٠

کەرکوک: ٣٦

سۆران: ٢٧

حاجی ئۆمەران: ١٨

گەرمیان: ٣٦



AM:11:00:21/05/2024