بەڵگە.. پێنج کورسی پەرلەمانی کوردستان بۆ پێکهاتەکان دیاریدەکرێت

دەسەڵاتی دادوەری هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆی ١٠٠ کورسی لە هەڵبژاردنەکاندا ٥ کورسی بۆ پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان تەرخان دەکات. 

ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٤ دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریدا ٥ کورسی لە پەرلەمانی کوردستان بدرێت بە پێکهاتەکانی هەرێم لە کۆی ١٠٠ کورسی.

پێنج کورسییەکە بەسەر بازنەکانی هەڵبژاردن دابەشدەکرێت کە دوو کورسی بۆ بازنه‌ی هەولێر، دوو کورسی بۆ بازنه‌ی سلێمانی و کورسییەکیش بۆ بازنه‌ی دهۆک دەبێت. 


AM:11:13:21/05/2024