مه‌لایه‌ک له یه‌کێک له مزگه‌وته‌کانی هه‌ولێر ده‌ڵێت: جیهاد بکه‌ن دژی ئه‌و سه‌رۆک و تاغووتانه‌ی با به‌ناو موسڵمانیش بن، به‌ڵام شه‌ریعه‌ت جێ به‌جێ ناکه‌ن".
مه‌لایه‌ک له‌هه‌ولێر وتارێکی زۆر حه‌ماسی پێشکه‌ش به کۆمه‌ڵێک نوێژکه‌ر ده‌کات و هانیان ده‌دات بۆ جیهاد دژی ئه‌و سه‌رۆک و ئه‌میرو تاغوتانه که به‌ناو موسڵمانان و ئیدعای ئیسلام ده‌که‌ن، به‌ڵام شه‌ریعه‌ت جێبه‌جێ ناکه‌ن و ده‌ڵێت" باش تێبگه‌ن مه‌به‌ستم له جیهاد شه‌ڕکردنه، جیهادی زمان ناڵێم، مه‌لا له‌سه‌ر مینبه‌ر قسه بکات، جیهادی پاره‌ش ناڵێم ده فلس له‌نا سه‌د هه‌زهه‌زار ملیۆندایه بیده‌ن و منه‌تیش له‌سه‌ر فه‌قیر بکه‌ن، باس جیها به شمشێر و کڵاشنکوف وباسی رمح ده‌که‌م، باسی ته‌یاره ده‌که‌م، باسی قومبله‌ی زه‌ره ده‌که‌م، به‌س له‌پێناو ئه‌وه‌ی په‌یامی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای لێ بێت سه‌ربکه‌وێت ".
له بڕگه‌یه‌کی تردا ده‌ڵێت " ئێستا شه‌ری کوفر‌و ئیسلام له‌به‌ر ماڵه‌کانماندایه له به‌غدا له موسڵ، له‌که‌رکوک، سه‌فی کوفر به‌رامبه‌ر سه‌فی ئیمان وه‌ستاوه، پێویسته ده‌ستمان له گیرفانمان دانه‌نێین و ته‌ماشا بکه‌ین، پێویسته جیهاد بکه‌ین، پێویست ناکا‌ت بۆ ئه‌م جیهاده کوڕ و کچ روخسه‌ت له‌دایک و باوک وه‌ربگرن، یان ژن له‌مێرد وه‌بگرێت، واجبه هه‌مووان جیهاد بکه‌ین".