بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٤ دوای کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ کەمێک گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی بەرزبووەوە.
پەیامنێری (سپی) لە بازاڕی دراو لە سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٦٥٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٤٥ هەزار و ٦٠٠ دینار بوو، هەروەها لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٥ هەزار و ٧٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٦ هەزار و ٧٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٢ هەزار و ٢٥٠ دینار.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزار و ٢٢٠ لیرەیە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٥٨٧ دینار.