دهۆک.. لە دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون یەکێکیان گیانی لە دەستدا


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی لە پارێزگای دهۆك، تۆمارکردنی دوو حالەی تای خوێن بەربوون راگەیاند کە یەکێکیان لەسەر بەرپرسیاریتی خۆی نەخۆشخانەی جێهشتووەو دواتر کۆچی دوایی کردووە.

تەندروستی دهۆك رایگەیاندووە، یەکێکیان کە پیاوێکی تەمەن ٤٨ ساڵە، رۆژی ١٧ـی ئەم مانگە سەردانی نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆك کردبوو پشکنینی تای خوێنبەربوونی پۆزەتیڤ بوو.

ئاماژە بەوەشکردوە، لە ڕۆژی دووەمدا بە کەیفی خۆی لە نەخۆشخانە دەرچووە و چووەتە نەخۆشخانەی نانەکەلی لە شاری هەولێر دواتر لەو نەخۆشخانەیە گیانی لە دەستداوە.

بەپێ تەندروستی دهۆك، توشبووی دووەم ژنێکی تەمەن ٦٥ ساڵ بووە کە پشکنینی بۆ کراوە و ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ بووە باری تەندروستی باشە و ئێستا لە ماڵەوەیە.

لەراگەیەندڕاوەکەدا هاتووە هەردوو حاڵەتەکە خەڵکی قەزای ئاکرێی سەر بە پارێزگای دهۆک بوون و کەسۆکاری یەکتر نین.


PM:06:30:22/05/2024