كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان: پێویستە كاتێكی نوێ‌ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریبكرێت

ئەندامی تیمی راگەیاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێت " پێویستە كاتێكی نوێ‌ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریبكرێت".

عیماد جەمیل  ئەندامی تیمی راگەیاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی جیهانی عەرەبی رایگەیاند" دوای راگرتنی رێوشوێنە هونەریەكانی كۆمیسیۆن و سەرلەنوێ‌ دابەشكردنەوەی كورسیەكانی پەرلەمان، پێویستە لەسەریان گۆڕانكاری لە كارتی هەڵبژاردن بكەن لەگەڵ سەرلەنوێ‌ دابەشكردنی كورسیەكان بە گوێرەی بڕیارەكەی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەكان".

ئاماژەی بەوەشداوە کە لەماوەی رابردودا رێوشوێنە كارگێڕیەكان بەردەوامبوون،  بەڵام دواتر رێوشوێنە هونەری و داراییەكان راگیران،  لەئێستادا پێیویستمان بە دیاركردنی كاتێكی نوێیە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

رۆژی سێ‌ شەممەی رابردوو دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەكان لە عێراق، بڕیاریدا بە تەرخانكردنی (٥) كورسی بۆ كەمینەكانی كوردستان لە كۆی (١٠٠) كورسیەكەی پەرلەمان كوردستان  كە بۆ هەریەك لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر (٢) كورسی و پارێزگای دهۆكیش (١)كورسی.



AM:11:08:23/05/2024