قوباد تاڵەبانی: حکومەتی هەرێم لاری نییە لەسەر ناردنی داهاتی نانەوتی

جێگری سەرۆکی حکومەتی( ماوەبۆ درێژکراوەی)  هەرێمی کوردستان دەڵێت" حکومەتی هەرێم  لاری نییە لەسەر ناردنی داهاتی نانەوتی".

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی( ماوەبۆ درێژکراوەی)  هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ میدیاکان رایگەیاند" حکومەتی هەرێم  لاری نییە لەسەر ناردنی داهاتی نانەوتی، و لەگەڵ عێراق لەسەر میکانیزمێک بۆ پرسی داهات رێککەوتن دەکەین". 

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکردووە کە لەسەر ناردنی لیستی ناوی هێزە ئەمنییەکان گەیشتووین بە رێککەوتن.

لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان قوباد تاڵەبانی وتی" ئەمساڵ هەڵبژاردن لە هەرێم بەڕێوەدەچێت".

 ئەمە لە کاتێکدایە کە مووچەی مانگی چواری هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە تا ئێستا نەهاتووە.





PM:12:22:23/05/2024