نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

نرخی زێڕ دابەزینێکی گەورەی بە خۆوە بینی و لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا هەر ئۆنسەیەک نزیکەی ١٠٠ دۆلار دابەزی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بۆ دوو هەزار و ٣٥٤ دۆلار دابەزی، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوێنی لە سەروو دوو هەزار و ٤٢٦ دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرا.

سەرەتای ئەم هەفتەیە، رخی ئۆنسەیەک لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی جیهاندا تا دوو هەزار و ٤٤٩ دۆلار بەرزبووەوە.

نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستاندا بەم شێوەیەیە:

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٢٤ هەزار دینار.

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٨٨ هەزار دینار.

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥٥٢ هەزار دینار.

جێگای ئاماژەیە ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٤٥٠ دینار دەشکێنرێتەوە.



PM:01:00:23/05/2024