لەسەر سوتاندنی بازاڕی قەیسەری کەرکوک پێنج کەس دەستگیرکران

پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی پێنجی کەسی لەسەر سوتاندنی بازاڕی قەیسەری کەرکوک ڕاگەیاند. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک، ئەمڕۆ پێنج شەممە رایگەیاند" بە تۆمەتی سوتاندنی بازاڕی قەیسەری کەرکوک پێنج کەس دەستگیرکراون کە پاسەوانى قەیسەرییەکە بوون". 

ئاماژەی بەوەشکرد، لێکۆڵینەوەکان دەربارەی رووداوەکە دەستىپێکردوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵ ئەو کەسانە بەردەوامە.

ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە لە بازاڕی قەیسەری کەرکوک ئاگرێکی گەورە کەوتەوە کە بەهۆیەوە زیاتر لە ١٠٠ دوكان سووتان. 


PM:03:25:23/05/2024