"ئامادەكارییەکان بۆ نەخۆشی تای خوێن بەربوون كراوە"

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت" ئاماده‌كارییەکانمان دەستپێکردووە بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه‌ كتوپڕ رووده‌ده‌ن". 

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ماڵپەڕی (سپی) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند" ئامادەكارییەکان بۆ حاڵەتە نەخوازراوەكان كراوە و لەو چوارچێوەیەشدا ئامادەكاری بۆ تای خوێن بەربون كراوە". 

وتیشی" توانای سه‌رچاوه‌ی مرۆییمان سنورداره‌ و ناتوانین ژماره‌ی بێده‌كانی چاودێری چڕ زیادبكه‌ین، چونكه‌ پزیشك و كارمه‌ندمان سنورداره". 

سەباح هەورامی لەسەر دامەزراندنی كارمەندەكانی خۆبەش وتی" حكومەتی فیدراڵ كارمەندی دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم دادەمەزرێنێت، بەڵام مەرج نییە بۆ خزمەتكردن رەوانەی شاری سلێمانی بكرێن". 



PM:04:08:23/05/2024