زیاتر لە 35 چەكداری داعش بەدەست شەڕڤانانی یەپەگەوە له‌ کۆبانی كوژران

شەوی رابردوو چەكدارانی داعش هێرشێكی بەربڵاویان كردە سەرناوچەی پیشەسازی لە رۆژهەڵاتی كۆبانی، بەڵام لەگەڵ بەرخۆدانی سەختی شەڕڤانان بەرەوڕوبوونەوە‌و پاشەكشەیان كرد.


سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی میدیای رایگەیاند شەوی رابردوو چەكدارانی داعش لە رۆژهەڵاتی شاری كۆبانی هێرشیان كردە سەر ناوچە پیشەسازی ئەو شارە، بەڵام لەگەڵ بەرخۆدانی سەختی شەڕڤانانی كۆبانی بەڕەوڕووبوونەوە‌و پاش ئەوەی زیاتر لە 35 كەسیان لێكوژرا‌و بەدەیان كەسیشیان لێ برینداربوو، پاشەكشەیان كرد.


سەرچاوەكەی سپی میدیا وتیشی: ئەمە تەنیا شەڕی شەوی رابردوو بوو، بەڵام تۆپباران‌و هاوەن بارانی كۆبانی لەلایەن چەكدارانی داعش بەردەوام بووە.



PM:02:10:21/10/2014